News & Events‎ > ‎

Foreign Pharmacy Graduates Equivalency Examination

posted Aug 24, 2021, 12:53 PM by Pshtiwan Gharib Ali Abdalrahman
ئاگاداری دەربارەی تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانسازی دا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی عێراق بەکالۆریۆسیان تەواوکردووە وخوازیارن ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەن
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە دەرچووی کۆلیجە دەرمانسازیەکانی دەرەوەی عێراقن کە تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە بە نووسین لە مانگی (٩) سێپتێمبەر ئەنجام ئەدرێت لە کۆلیجی دەرمانسازی/ زانکۆی سلێمانی   و ساڵانە ٣ جار ( ھەر ٤ مانگ جارێک) لە مانگەکانی کانونی دووەم  و مایس و سێپتێمبەر ئەنجام ئەدرێت 
بۆ مانگی ٩ چاوپێکەوتن  لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ ی ٩ کاتژمێر ١٠ لەکۆلیجی دەرمانسازی ئەنجام ئەدرێت و تاقیکردنەوەی نووسین لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٧ ی ٩  کاتژمێر ١٠ ئەنجام ئەدرێت
تێبینی: بۆ زانینی ووردەکاری و بابەتەکانی تاقیکردنەوەی تێدائەکرێت ئەتوانن سەیری فایلی هاوپێچ بکەن 

Google Docs Video


Comments