ڕۆژی ٤ شەممە ڕێکەوتی ٢٥ -١١ - ٢٠٢٠ لە ھۆڵی خوێندنی باڵای کۆلیجی دەرمانسازی گفتوگۆنامەی خوێندکاری خوێندنی تاڤان عبدالرحمن مارف لە بواری کلینیکاڵ فارمەسی ئەنجام درا و لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لە بەڕێزان پ.ی.د.انسام ناجی الحسنی وەک سەرۆکی لیژنە لە کۆلیجی دەرمانسازی / زانکۆی ھەولێری پزیشکی و ئەندامێتی بەڕێزان د.سھی سعید عزیز لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی / کۆلێجی دەرمانسازی و د.ڕەوا عبداللطیف رضا لە کۆلیجی دەرمانسازی زانکۆی سلێمانی بوو و ماستەرنامەکە بە سەرپەرشتی پ.د.محمد عمر محمد بوو و پاش گفتوگۆیەکی زانستی ماستەر نامەکە بە سەرکەوتوویی پەسەند کرا |
News & Events >
