ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 1-12-2022 لە ھۆڵی خ.باڵا ی کۆلیجی دەرمانسازی گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکاری ماستەر (میادە محمود علی ) لەبواری فارماکۆڵۆجی و تۆکسیکۆلۆجی ئەنجام درا و لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لە بەڕێزان ١. پ.د. سعد عبدالرحمان حسین ، زانکۆی الرافدین . سەرۆک لیژنە ٢. پ.ی.د.انسام ناجی / زانکۆی ھەولێری پزیشکی . ئەندام ٣.پ.ی.د.بشری حسن معروف / زانکۆی سلێمانی.ئەندام ٤.پ.د.تاڤگە احمد عزیز / زانکۆی سلێمانی. ئەندام و سەرپەرشتیار پاش گفتوگۆیەکی زانستیانە ، ماستەر نامەکە پەسەندکراو و شایەنی باسە بەشێک لە ماستەرنامەکە بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی The Combination of Zinc and Melatonin Enhanced Neuroprotection and Attenuated Neuropathy in Oxaliplatin-Induced Neurotoxicity لە گۆڤاری Drug Design, Development, andTherapy کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری IF =4.3 بەناوی کۆلیجی دەرمانسازی و یەکەی خوێندنی باڵاوە پیرۆزبایی لە خوێندکار و سەرپەرشتیارەکەی دەکەین و بە ھیوای سەرکەوتنی بەردەوام |
News & Events >