ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ -٧-٢٠٢٠ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار ژوان ئازاد عبداللە لە بەشی کلینیکاڵ فارمەسی ئەنجام درا لەھۆڵی خ.باڵای کۆلیجی دەرمانسازی کە ماستەرنامەکە بە سەرپەرشتی پ.ی د. ژین اورحمان احمد بوو و لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکھاتبوو لە پ.ی.د.انسام ناجی(ز.ھەولێری پزیشکی) وەک سەرۆکی لیژنە و ئەندامێتی د.ڕۆژگار حمید علی(ز.ھەولێری پزیشکی) و د.ڤیان احمد وەستا اسماعیل( کۆلیجی دەرمانسازی /زانکۆی سلێمانی) و سەرۆکی لیژنەکە بەشێوەی ئۆنلاین لە زانکۆی ھەولێری پزیشکیەوە بەشداربوو و پاش گفتوگۆیەکی زانستی ماستەرنامەکە بە سەرکەوتوویی پەسەند کرا |
News & Events >
