Study and Foreign Pharmacy Graduates Equivalency Examination

ئاگاداری دەربارەی تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانسازی دا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی عێراق بەکالۆریۆسیان تەواوکردووە وخوازیارن ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەن
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە دەرچووی کۆلیجە دەرمانسازیەکانی دەرەوەی عێراقن کە تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە بە نووسین لە مانگی (٦) و مانگی(٩)ی ساڵی ٢٠٢٢  ئەنجام ئەدرێت لە کۆلیجی دەرمانسازی/ زانکۆی سلێمانی   و ساڵانە ٢ جار ئەنجام ئەدرێت.
بۆ مانگی ٦ چاوپێکەوتن  لە ڕۆژی یەک شەممە ٥ ی ٦ ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠ لەکۆلیجی دەرمانسازی - زانکۆی سلێمانی -کەمپی ناوشار ئەنجام ئەدرێت و تاقیکردنەوەی نووسین لە ڕۆژی دوو شەممە ٦ ی ٦ ی٢٠٢٢  کاتژمێر ١٠ ئەنجام ئەدرێت لە کۆلێجی دەرمانسازی-زانکۆی سلێمانی لە کەمپی ناو شار.
بۆ مانگی ١٠ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) چاوپێکەوتن  لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠ لەکۆلیجی دەرمانسازی - زانکۆی سلێمانی -کەمپی ناوشار ئەنجام ئەدرێت و تاقیکردنەوەی نووسین لە ڕۆژی سێ شەممە ١١ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢  کاتژمێر ١٠ ئەنجام ئەدرێت لە کۆلێجی دەرمانسازی-زانکۆی سلێمانی لە کەمپی ناو شار.
تێبینی: بۆ زانینی ووردەکاری و بابەتەکانی تاقیکردنەوەی تێدائەکرێت ئەتوانن سەیری فایلی هاوپێچ بکەن 

یەکسانکردنی بڕوانامە