Foreign Pharmacy Graduates Equivalency Examination

posted Aug 15, 2021, 4:03 AM by Pshtiwan Gharib Ali Abdalrahman   [ updated Aug 24, 2021, 12:50 PM ]
ئاگاداری دەربارەی تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانسازی دا بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی عێراق بەکالۆریۆسیان تەواوکردووە وخوازیارن ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەن
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە دەرچووی کۆلیجە دەرمانسازیەکانی دەرەوەی عێراقن کە تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە بە  نووسین لە مانگی (٩) سێپتێمبەر ئەنجام ئەدرێت لە کۆلیجی دەرمانسازی/ زانکۆی سلێمانی   و ساڵانە ٣ جار ( ھەر ٤ مانگ جارێک) لە مانگەکانی کانونی دووەم  و مایس و سێپتێمبەر ئەنجام ئەدرێت. 
بۆ مانگی ٩ چاوپێکەوتن  لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ ی ٩ کاتژمێر ١٠ لەکۆلیجی دەرمانسازی ئەنجام ئەدرێت و تاقیکردنەوەی نووسین لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٧ ی ٩  کاتژمێر ١٠ ئەنجام ئەدرێت
تێبینی: بۆ زانینی ووردەکاری و بابەتەکانی تاقیکردنەوەی تێدائەکرێت ئەتوانن سەیری فایلی هاوپێچ بکەن 
ĉ
Pshtiwan Gharib Ali Abdalrahman,
Aug 15, 2021, 4:03 AM
Comments